Accessibility links

ماکرۆن: تورکیا یارییەکی مەترسیدار دەکات لە لیبیا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی تورکیا کرد بەهۆی پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ حکومەتی لیبیا، وتی تورکیا " یارییەکی مەترسیدار " دەکات لە لیبیا و هەموو ئەو ڕێکەوتنانەی پێشێلکردووە کە لە دانوستانە نێودەوڵەتیەکاندا پەسەندی کردوون.

ماکرۆن وتی " هەلێکم دەستکەوت بەڕوون و ئاشکرا بە سەرۆک ئەردۆگان بڵێم کە من پێم وایە تورکیا یارییەکی مەترسیدار دەکات لە لیبیا و لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنانەدا یەک ناگرێتەوە کە لە کۆنگرەی بەرلیندا پەسەندی کردوون." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆنگرەی ئاشتی کە لەمساڵدا لە بەرلین بەڕێوەچوو.

ماکرۆن وتیشی " ئێمە ئەو ڕۆڵەی تورکیا لە لیبیا دەیگێرێت قبوڵی ناکەین."

ماکرۆن وتی لە ماوەی ڕابردوودا بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی لیبیا قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کردووە .

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG