Accessibility links

ماکرۆن دووبارە داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ ململانێکانی سوریا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دووبارە داوای " دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی " کرد بۆ ململانێکانی سوریا کە هێشتا دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ هیچ دەرچەیەک دیار نیە.

ماکرۆن لە تویتێکدا نوسیویەتی " دەمەوێت بە گەلی سوریا بڵێم : هەرگیز دەستبەرداری ئەم شەڕە نابین."

وتیشی " بەردەوام لە پاڵ گەلی سوریادا دەبین بۆ دابینکردنی پێداویستیە مرۆییەکان و بەرگریکردن لە یاسای نێودەوڵەتی و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی کە تەنها چارەسەرە."

لە نەبوونی هیچ پێشڕەوییەکدا لەسەر ئاستی سیاسی، فەڕەنسا هەوڵی تەواو دەدات بۆ پاراستنی ئەرکە مرۆییەکان لە پێناو یارمەتیدانی گەلی سوریادا.

جێی ئاماژەیە بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوەکو ئێستا بەهۆی شەڕ و ململانێکانی سوریاوە زیاتر لە 388 هەزار کەس کوژراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG