Accessibility links

ماکرۆن داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئاسایشی نیشتیمانی دەکات لەسەر ئۆکرانیا و ڕووسیا


France Mali
France Mali

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئاسایشی نیشتیمانی کردووە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی لە ماوەی ڕابردوودا ماکرۆن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا کردووە، هەروەها لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز و ڕابەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاشدا کردووە بۆ هەماهەنگیکردن لە کاردانەوەی ئەوروپادا بۆ دوایین پێشهاتەکان.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن هەرێمەکانی لوهانسک و دۆنێستکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ ناساند، پێشتریش یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند ئەگەر ڕووسیا ئەو کارە بکات ئەوا یەکێتیەکە سزا بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG