سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا گوتی سەرجەم ڕابەرانی حزبەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پێویستە خۆمان لە چەقبەستوویی سیاسیی بەدووربگرین.
ماکرۆن لەمیانەی وتارەکەیدا ئاماژەشی بەوەدا لە چەند هەفتەی داهاتوودا کاردەکات بۆ پێکهێنانی زۆرینەیەکی نوێ لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا.
لە یەکەمین لێدوانیدا دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا کە تیایدا حزبەکەی زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا، ماکرۆن وتیشی دەبێت ڕێکەوتنی نوێ لەگەڵ سەرانسەری حزبەکاندا بکرێت و ئێستا دەبێت بڕیاردەرە سیاسییەکانی وڵاتەکە فێری سازدان ببن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز