Accessibility links

ماکرۆن دەیەوێت " دووبارە بیر بکاتەوە " لە دۆخی سوپای فەڕەنسا لە ئافریکا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت دەیەوێت " دووبارە بیر بکاتەوە " لەسەرجەم دۆخە سەربازییەکانی فەڕەنسا لە کیشوەری ئافریکا " و داوای لە بەرپرسانی سوپا و وەزیرەکانی کرد کاری لەسەر بکەن.

ماکرۆن لەمیانەی وتارێکدا بۆ هێزەکانی فەڕەنسا ئەم لێدوانەیدا، ئەمەش پێش نمایشی ڕۆژی باستێل کە لە 14 ی مانگی حەوتدا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی هەینی بەرپرسانی فەڕەنسا بەرەو نایجەر دەڕۆن، ئەوەش بەمەبەستی دووبارە دیاریکردنەوەی ستراتیژیی وڵاتەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە ناوچەی ساحیل، لەکاتێکدا کە هەزاران سەربازی فەڕەنسی لە مالی دەکشێنەوە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە زیادبوونی هەڕەشەکانی سەر وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریکا زیادییان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG