Accessibility links

سەرچاوەکان: ماکرۆن ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ڕووسیا ڕەت کردۆتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن

دوو سەرچاوەی ئەو شاندەی ماکرۆن کە سەردانی ڕووسیایان کرد بە ڕۆیتەرزیان وت سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کاتێک گەیشتۆتە مۆسکۆ داواکەی کرێملنی ڕەت کردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕێگە نەدرێت دی ئێن ئەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بکەوێتە دەستی ڕووسییەکانەوە.

بەهۆی ئەوەشەوە وەکو دەبیندرا لە میانەی کۆبوونەوەکەدا دوورییەکی بەرچاو هەبوو لەنێوان سەرۆکی فەڕەنسا و پوتندا.

چاودێرانی سیاسیی توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بینیان ماکرۆن و پوتن لەسەر مێزێکی چوار مەتر درێژ دانیشتوون، هەندێک لە دیبلۆماتکاران دەیانووت لەوانەیە پوتن بەم کارەی بیەوێت پەیامێکی سیاسیی بگەیەنێت.

بەڵام دوو سەرچاوەکە کە ئاگاداری پڕۆتۆکۆڵەکانی تەندروستی سەرۆکی فەڕەنسان، بە ڕۆیتەرزیان وت ماکرۆن دوو بژاردەی پێدراوە، یان ئەوەتا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدات و بەرپرسانی ڕووسیا بۆی بکەن و دواتر ڕێگەی پێدەدرێت لە پوتن نزیک ببێتەوە، یان ئەوەتا پشکنینەکە ڕەت بکاتەوە و ملکەچی ڕێوشوێنە توندەکان بێت لە میانەی کۆبوونەوەکەدا.

یەکێک لە سەرچاوەکان وتی " زۆر بەباشی دەمانزانی ئەوەبووە مەبەست لەو مێزە درێژە. بەڵام نەماندەتوانی قبوڵی بکەین ئەوان دەستیان بگات بە دی ئێن ئەی سەرۆک."

سەرچاوەی دووەم پشتڕاستی کردەوە ماکرۆن ڕەتی کردۆتەوە پشکنینی ڕووسی بۆ بکرێت. سەرچاوەکە وتی ماکرۆن لەجیاتی ئەوە لەلایەن فەڕەنسییەکان خۆیانەوە پشکنینی بۆکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG