Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا توشی کۆرۆنا دەبێت


حکومەتی فەرەنسا ڕادەگەیەنێت سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکی ئۆفیسی سەرۆکایەتیدا بڵاوکراوەتەوە " تاقیکردنەوەی کۆڤید-19 ی ئەمڕۆی سەرۆک پۆستیڤ بوو." هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە پاس دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان تاقیکردنەوەکەی بۆ کراوە.

حکومەت دەڵێت ماکرۆن بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بە پێی ڕێوشوێنە نیشتمانییەکان خۆی کەرەنتینە دەدکات و بەردەوام دەبێت لە کارەکانی و چالاکییەکانی لە ماڵەوە.

هەتا ئێستا چەندین لە ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ناویاندا سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیش.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند تیمێکی لێکۆڵەری تایبەت لە یەکەم هەفتەی مانگی 1 دا ڕەوانەی چین دەکات بۆ لێکۆڵینەوە ڕیشەی ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆوە هەتا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 600 هەزار کەسی کوشتووە و زیاتر لە 74 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئەو تیمە 10 ئەندامییە لێکۆڵینەوە لەسەر زانیارییە تەندروستییەکان و نمونەکانی تاقیکردنەوەکان دەکەن تا بزانم چۆن ئەم ڤایرۆسە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە و سەرچاوەکەی لە چییەوەیە. زۆربەی لێکۆڵەران لەوبڕوایەدان سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسەی سەرەتا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهانی چینەوە بڵاوبۆوە، لە شەمشەمەکوێرەوە هاتووە.

ترامپ حکومەتی چینی تاوانبار کرد بەوەی کە لە سەرەتاوە زانیارییەکانی لەسەر ئەم پەتایە شاردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG