Accessibility links

فەڕەنسا: پێویستە لەسەر هێزە سیاسییەکانی لوبنان بەبێ دواکەوتن حکومەت پێکبهێنن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دەیر مول

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵیت پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی لوبنان پابەند بن بە بەڵێنەکانیانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەزووترین کات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا پاریس دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی لوبنان قبوڵ دەکات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دەیر مول وتی چەند جارێک گرنگی پێکهێنانی حکومەتمان بە هێزە سیاسیەکانی لوبنان ڕاگەیاندووە کە دەبێت بەخێرایی حکومەت پێکبهێنرێت تاوەکو بتوانن چاکسازییە سەرەکییەکان جێبەجێ بکەن.

وتیشی " هەموو هێزە سیاسییەکانی لوبنان پشتیوانیان لەم ئامانجە کردووە. کارەکە بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و دەبێت ئەم بەڵێنەیان بەبێ دواکەوتن جێبەجێ بکەن. ئەوە بەرپرسیارێتی ئەوانە."

جێی ئاماژەیە ئەو ماوەیەی فەڕەنسا بە لوبنانی داوە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕۆژی سێشەممە تەواو دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG