Accessibility links

ماکرۆن داوا لە سیاسیەکانی لوبنان دەکات حکومەتی نوێ پێک بهێنن


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە سیاسییەکانی لوبنان کرد حکومەتی نوێ پێک بهێنن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە وڵاتەکەدا، ئەگەر نا ئەوا لوبنان یارمەتیە نێودەوڵەتیەکانی دەست ناکەوێت.

ماکرۆن کە میوانداری کۆنگرەیەک دەکات بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیەکان بۆ لوبنان و لەڕێی ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەچێت، وتی لە مانگی دوانزەدا سەردانی لوبنان دەکاتەوە بەمەبەستی فشار خستنە سەر سیاسییەکانی وڵاتەکە.

قەیرانی دارایی لە لوبنان بووە هۆی داڕمانی دراوی لوبنانی و پەککەوتنی بانکەکانی وڵاتەکە و بڵاوبوونەوەی هەژاری.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا پێش کۆنگرەکە وتی " پێویستت بە متمانە هەیە بۆ قەرزکردن یاخود پێدانی قەرز، ئەو متمانەیەش بوونی نیە."

وتیشی " هەمیشەش وادەبێت تاوەکو حکومەتێکی متمانەپێکراو نەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG