Accessibility links

فەڕەنسا کۆنگرەیەک سەبارەت بە لوبنان ڕێکدەخات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هەوڵ دەدات دەستپێشخەرییەکەی فەڕەنسا سەبارەت بە لوبنان زیندوو بکاتەوە و ڕۆژی چوارشەممە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەمەبەستی کۆکردنەوەی یارمەتیەکان بۆ لوبنان ڕێکدەخات، بەڵام هیواکان بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە کەمن چونکە هێشتا لە لوبنان ململانێکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن.

چوار مانگ دوای تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 200 کەس و وێرانکردنی ناوچەیەکی فراوانی بەیروت، هێشتا لوبنان نزیک نەبۆتەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی متمانەپێکراو تاوەکو دەستبەجێ چاکسازی لە وڵاتەکەدا ئەنجام بدات، ئەمەش سەرەڕای هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ ناچارکردنی سیاسییەکانی لوبنان تاوەکو چاکسازییەکان جێبەجێ بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکە بۆتەوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی لە کۆنگرەکە وتی " پەیامی توند ئاڕاستە دەکرێن سەبارەت بە مەترسی قەیرانەکان و ئەوەش کە نابێت لوبنان نەتوانێت بڕیاری چاکسازی بدات."

زۆرێک لە سەرۆک و حکومەتەکانی وڵاتان بەشداری کۆنگرەکە دەکەن کە لەڕێی ئۆنلاینەوە ڕێکخراوە و نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ فەڕەنسا میوانداری دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG