Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: شکستهێنان لە پێکهێنانی حکومەتی لوبنان " ڕووداوێکی سامناکە "


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی شکستهێنان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبناندا بابەتێکی سامناکە و هەروەها ڕەخنەی لەو چینە سیاسییەی لوبنان گرت کە فەرمانڕەوایی وڵاتەکە دەکەن.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوەی من تێیگەیشتم ئەوەبوو سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراو سەعد حەریری پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتی نوێی بۆ سەرۆکی وڵاتەکە کردووە، ئەویش ڕەتی کردۆتەوە، ئەوەش ڕێی تێدەچێت سەرۆک وەزیر دەرەنجامی تایبەت بەخۆی هەبێت."

وتیشی " ئەمە ڕووداوێکی دیکەی سامناکە، نەبوونی توانای ڕابەرانی لوبنان دەردەخات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی خۆیان دروستیان کردووە."

لە ماوەی ڕابردوو سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی لوبنان سەعد حەریری دەستی لەکارەکەی کێشایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەمەش زیاد لە هەموو کات دەرفەتەکان بۆ ڕێکەوتن لەسەر حکومەتێک کە بتوانێت قەیرانە داراییەکانی وڵاتەکە چارەسەر بکات کەم دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG