Accessibility links

فەڕەنسا پێی وایە " کاتی ئەوە هاتووە فشارەکان زیاد بکرێن " لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێک لە لوبنان


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی وڵاتەکەی پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە " فشارەکانی " سەر چینی سیاسیی لە لوبنان زیادبکرێن، ئەمەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێک لە لوبنان.

لە ناوەڕاستی مانگی سێدا سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی فەڕەنسی ڕوونی کردەوە زیادکردنی فشارەکان دەکرێت لە شێوەی سەپاندنی سزادا بێت بەسەر هەندێک لە کەسایەتیە لوبنانیەکان.

لۆدغیان لە بەیاننامەیەکدا دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانیدا کرد وتی " بۆ دەرهێنانی لوبنان لە قەیرانەکان، پێکهێنانی حکومەتێکی ئامادە چارەسەرە و دەبێت بەجددی لە بەرژوەندی گشتیدا کاربکات تاوەکو ئەو چاکسازییانە ئەنجام بدات کە لەلایەن هەمووان ئاشکرایە."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە هاوتا ئەوروپی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانی وتووە دوای حەوت مانگ لە چەق بەستوویی، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە فشارەکان زیادبکرێن."

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی لوبنان میشال عەون و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەبیی بەری و سەرۆکی ڕاسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیران سەعد حەریریدا قسەی کردووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە " هێزە سیاسییەکانی لوبنان سەرجەمییان تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم چەق بەستووییەیان لەئەستۆدایە، لەم چوارچێوەیەدا دەبێت بەزووترین کات چیتر کارێک نەکات بۆ کۆسپ خستنەبەردەم ئەگەری هاتنە دەرەوە لە قەیرانەکان."

لۆدغیان وتی " ئەوە بەرپرسیارێتی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی لوبنانە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG