وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی کات نەماوە لەبەردەم ڕووخانی لوبنان و سیاسییەکانی لوبنان هیچ هەوڵێک نادەن بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکە.
فەڕەنسا ڕابەرایەتی هەوڵە نێودەوڵەتیەکانی کرد بۆ ڕزگارکردنی لوبنان لەو قەیرانە ئابوورییەی توشی بووە، هەروەها هەوڵیدا سیاسیەکانی لوبنان ڕازی بکات پەیڕەوی نەخشە ڕێگایەک بکەن بۆ چاکسازی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە بوارێک دەڕەخسێنێت بۆ دەستکەوتنی یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان.
ژان ئیڤ لۆدغیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پاریس وتی " " سیاسییەکانی لوبنان تاوانبارن بەوەی یارمەتی وڵاتێکیان نەداوە کە لە مەترسیدایە."
وتیشی " هەموویان بەڵێنیاندا پێکەوە کاربکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵێنی چاکسازییاندا، بەڵام ئەوە حەوت مانگ لەمەوبەر بوو، هیچ شتێکیش ڕووینەدا. هیچ بوارێک نەماوە بۆ دواخستن."
هێشتا سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی لوبنان سەعد حەریری ناکۆکی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە میشال عەوندا هەیە و نەیتوانیوە لە مانگی 10 ەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.
لۆدغیان وتی " بابەتەکە بەندە بە بەرپرسانی لوبنانەوە چۆن بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان دەدەن، دەشزانن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە نیگەرانیەوە چاودێری دەکات، هێشتا کات ماوە بۆ جوڵەکردن، بەڵام لەوانەیە سبەینێ کات نەمێنێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز