Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کاری سەرەکییەتی

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی ئامانجی سەرەکی لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەبێت.

لۆدغیان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ئامانجی سەرەکی نیە. ئامانجی سەرەکی ئێمە لەوەدایە بتوانین گرژییەکانی نێوان هەموو لاکان کەم بکەینەوە."

ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا. بەمەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تا دێت خراپتر دەبێت. لەلای خۆشیەوە فەڕەنسا هەمیشە هەوڵیداوە گرژییەکانی نێوانیان کەم بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG