Accessibility links

پزیشکێکی فەڕەنسی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا


وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤەر ڤیران
وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤەر ڤیران

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤەر ڤیران وتی یەکەمین پزیشک لە فەڕەنسا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا کارەکانی کارمەندانی تەندروستی بەرز نرخاند و هانیدان بەردەوام بن لەو خزمەتە گرنگەی پێشکەشی هاوڵاتیانی دەکەن، ئەمەش سەرەڕای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا.

ڤیران وتی " ئەمڕۆ کارمەندانی تەندروستی قوربانیەکی گەورە دەدەن لەپێناو وڵاتەکەدا."

کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەدا ئەو پزیشکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە لە ژووری فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی کۆمپین لە باکووری پاریس کاری کردووە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ڕۆژی شەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە فەڕەنسا لە `112کەسەوە بەرزبۆتەوە بۆ 562 کەس، ئەمەش لەکاتێکدا ژمارەی توشبووان لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سەدا 15 زیادیکردووە و بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتە 14,459 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG