Accessibility links

فەڕەنسا بۆ یەکەمین جار زیاتر لە 100,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


تەنها لە ڕۆژی شەممەدا لە فەڕەنسا 104,611 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەو وڵاتەدا لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا، پێشتر ئەو ژمارەیە 100,000 حاڵەت بووە.

بەرپرسانی تەندروستی فەڕەنسا دەڵێن ژمارەی نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکەکانی چاودێری ورددا لە نەخۆشخانەکان لە 28 حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 3,282 حاڵەت.

زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا لەکاتێکدایە کە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و حاڵەتەکانی توشبوونیش بەو جۆرە لە زیادبووندایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG