Accessibility links

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا دەڵیت قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە وڵاتەکەدا پێدەچێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت


سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ
سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ وتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە فەڕەنسا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدەجێت چەند هەفتەیەکی دیکە بخایەنێت، ئەوەشی خستەڕوو حکومەتەکەی ڕێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەر.

وتیشی لە ڕۆژی سێشەممەوە ئەو مارکێتانەشی بە کراوەیی ماونەتەوە دادەخرێن.

فیلیپ وتی " زۆرێک لە هاوڵاتیان دەیانەوێت ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوە بەمزووانە ڕوونادات. پێمان وایە ئەو قەدەغەکردنی هاتوچۆیەی سەپاندوومانە و توندتریشی دەکەینەوە، پێدەچێت چەند هەفتەیەکی دیکەش بخایەنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG