Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت دەیەوێت ڕێگە بە چاودێران بدرێت بچنە ناوچەی ویگۆری چینەوە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان سەرکۆنەی شێوازی مامەڵەکردنی چینی کرد بەرامبەر موسوڵمانەکانی ویگۆر و وتی پاریس دەیەوێت ڕێگە بە چاودێرە سەربەخۆکان بدرێت بچنە ناوچەکەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان بە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی وت " هەموو ئەو شتانەی دەکرێن لەو ناوچەیەدا جێی قبوڵکردن نین چونکە دژی هەموو ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەن کە پەیوەستن بە مافەکانی مرۆڤەوە و ئێمە بە توندی سەرکۆنەی دەکەین."

وتیشی " داوا دەکەین چین ڕێگە بدات چاودێرە نێودەوڵەتیە سەربەخۆکان بچنە ناو ئەو ناوچەیەوە و ڕێگە بدرێت کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤ ئازادانە بچێتە ناوچەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG