سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند سێ سەربازی مارێنزی ئەمەریکا لە ماوەی مەشقێکی سەربازیدا لە باکووری ئوستراڵیا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەرەوە گیانییان لە دەستداوە، سەرۆک وەزیرانی ئوستڕاڵیا ئەنتۆنی ئەلبانیسیش ڕووداوەکەی بە " تراجیدیا " ناوبرد.
هێزی دەریایی – داروین وتی " پێنج کەسی دیکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاهانەی داروین و لە دۆخێکی مەترسیداردان."
وتیشی لەنێو ئەو 23 سەربازەدا بوون کە لە فڕۆکەی هێلیکۆپتەری MV-22b دا بوون لە ماوەی مەشقێکی ئاساییدا. وتیشی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دەکرێت.
ئەلبانیس وتی سەربازانی ئوستڕاڵیا لە ڕووداوەکەدا نەبوون.
وتیشی " وەکو حکومەت و وەکو وەزارەتی بەرگری سەنگمان لەسەر وەڵامدانەوەی ڕووداوەکە دەبێت و سەنگمان لەسەر ئەوە دەبێت چۆن دڵنیا ببینەوە لەوەی هەموو پشتیوانی و یارمەتییەک پێشکەش بکەین لەم کاتە سەختەدا."
سکای نیوز دەڵێت نزیکەی 2500 سەربازیی ئوستڕاڵیا و ئەمەریکا و فیلیپین و ئیندۆنیسیا و ئیست تیمۆر بەشداری لەو مەشقەدا دەکەن.
مانگی ڕابردوو چوار سەربازیی ئوستڕاڵی گیانیان لە دەستدا، ئەوەش لە ماوەی مەشقێکی گەورەی دوو لایەنەدا لەگەڵ ئەمەریکا کاتێک فڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەر کەوتە ناو دەریاوە، لە دەرەوەی کەناراوەکانی کوینسلاند.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز