Accessibility links

سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا داود ئۆغلۆ حیزبێکی سیاسی دادەمەزرێنێت


سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ
سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ

سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ کە پێشتر هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بوو داوای دامەزراندنی حیزبێکی سیاسی نوێی کرد تاوەکو بتوانێت پشتیوانیەکان لە ئەردۆگان و حیزبی داد و گەشەپێدان کەم بکاتەوە.

داود ئۆغلۆ لە ساڵەکانی نێوان 2014 بۆ 2016 سەرۆک وەزیری تورکیا بوو پێش ئەوەی ناکۆکی بکەوێتە نێوانیانەوە لەگەڵ ئەردۆگان. داود ئۆغلۆ ئەم ساڵ ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ئەردۆگان و بەڕێوبەرایەتی ئابووری حیزبی داد و گەشەپێدان دەکرد و بە تۆمەتی لەناوبردنی ئازادییە سەرەکییەکان و ئازادی ڕادەربڕین تۆمەتباری کردن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە داود ئۆغلۆوە وتی سەرۆک وەزیری پێشووی تورکیا داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ دامەزراندنی حیزبێکی سیاسی نوێ، هەروەها وتیشی ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە بە فەڕمی ڕایدەگەیەنێت. هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەدا ناوی حیزبەکە حیزبی داهاتوو دەبێت.

سەرچاوەکە وتیشی " بنەماکانی حیزبەکە ڕادەگەیەنێت لەگەڵ پێشکەشکردنی هەندێک زانیاری سەبارەت بەو ئەندامانەی بەشدارن لە دامەزراندنی حیزبەکەدا. ئەم حیزبە نوێیە ڕۆحێکی نوێ دەدات بە سیاسەت."

لە مانگی نۆدا داود ئۆغلۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە حیزبی داد و گەشەپێداندا ڕاگەیاند، وتی حیزبەکە چیتر ناتوانێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات و چیتر ڕێگە نادرێت لەناو حیزبەکەدا گفتوگۆ بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG