Accessibility links

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا پارە لە تورکیا وەردەگرێت

  • VOA News

مایکڵ فیڵن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 500 هەزار دۆلاری لە تورکیا وەرگرتووە و هەروەهاش دەیان هەزار دۆلاریشی لە ڕوسیا وەرگرتووە.

بەپێی بەڵگەنامە نوێیەکان، وەرگرتنی ئەم پارانەش دوابەدوای ئاگادارکردنەوەی فڵن بووە پاش خانەنشینیەکەی ساڵی 2014 ی وەک ژەنەراڵی لەشکری تا هیچ بڕە پارەیەک لە حکومەتە بیانییەکان وەرنەگرێت.
یەکێک لە بەڵگەنامەکان نیشانی دەدات، ئۆفیسی پشکنەری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەی خۆی سەبارەت بەوەی ئایا فڵن بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارانە لە حکومەتە بیانییەکان مۆڵەتی پێشتری وەرگرتووە یان نا. لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەیەکی تریش لە کۆنگرێسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لەسەر هەمان دۆسێ دەستیپێکردووە.

شان سپایسەر، دەمڕاستی کۆشکی سپی دەڵێت لێکۆڵینەوەی پەنتاگۆن لەسەر مایکڵ فڵن هەنگاوێکی گونجاوە بەتایبەتیش کە بزانن کارێکی هەڵە کراوە. بەڵام دەشڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ پێداچوونەوەی بە پاشخانی فڵندا نەکردووە و زیاتر پشت بە زانیارییەکانی ئەو پاشخانە بەستراوە کە لە سەردەمی براک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەیبووە.

XS
SM
MD
LG