Accessibility links

بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە زیاتر لە 3,800 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە


لە دەستپێکی ساڵی 2022 دا بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەش و هەواوە زیاتر لە 3,800 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری جیهاندا هەڵوەشێندراونەتەوە، نیوەی ئەو ژمارەیە لە ئەمەریکاوەیە.

بەپێی ماڵپەڕێکی چاودێریکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەدا زیاتر لە 2,200 گەشتی ئاسمانی لە ئەمەریکاوە بۆ دەرەوە هەڵوەشێندراونەتەوە، زیاتر لە 8,800 گەشتی دیکەش دواخراون.

ماڵپەڕی FlightAware ئاماژەی بەوەداوە لەنێو ئەو کۆمپانیای گەشتانە کە زۆرترین گەشتەکانیان هەڵوەشاندۆتەوە سکایوێست و ساوثوێست بوون، هەر یەکێکیان 400 گەشتیان هەڵوەشاندۆتەوە.

لە ماوەی کریسمس و سەری ساڵی نوێدا، گەشتە ئاسمانیەکان دەگەنە لوتکە، بەڵام خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە، ئەوەش کۆمپانیاکانی گەشتی ناچارکردووە گەشتە ئاسمانییەکانیان هەڵبوەشێننەوە.

بەهۆی کەمی کارمەندانەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بووە، دەزگاکانی گواستنەوە لە سەرانسەری ئەمەریکادا خزمەتگوزارییەکانی ڕادەگرت یاخود کەمییان دەکردنەوە.

زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکادا کۆمپانیاکانی ناچارکردووە لە ڕۆژی دووشەممەوە ژمارەی ئەو کارمەندانانەی کە لە ئۆفیسەکانیانەوە کاردەکەن زیاد بکەن.

بەپێی ئامارێکی ڕۆیتەرز ڕۆژی شەممە لانی کەم 346,869 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە. حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە 377 حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 862,562 حاڵەت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG