Accessibility links

برینداربوونی پێنج کەس لە شارۆچکەیەکی سنووریی تورکیا بەهۆی هەڵدانی موشەکێک لە سوریاوە

ئۆفیسی فەرمانڕەوای هەرێمی شانلی ئۆرفەی تورکی وتی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی یەکێک لە موشەکەکانەوە پێنج کەس بە سوکی برینداربوون، باوەڕوایە ئەو دوو مووشەکە لە سوریاوە هەڵدرابێتن بە ئاڕاستەی ماڵێک لە شارۆچکەیەکی سنووریی تورکیا.

هێشتا بە دیاریکراوی ئەو شوێنە نەزانراوە کە موشەکەکانی لێوە هەڵدراوە یاخود ئەو ئامانج لێی چی بووە.

ئۆفیسی فەرمانڕەوای هەرێمەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی پێنج کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەوێ چارەسەر وەردەگرن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت هەموو ڕێوشوێنەکانی ئاسایش لە ناوچەی جیلان بینار لە هەرێمی شانلی ئۆرفەی باشوور گیراونەتەبەر کە لەوێ موشەکێک کەوتۆتە خوارەوە و لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG