Accessibility links

کۆمەڵێک وڵات داوا لە ئێران دەکەن قەرەبووی خێزانەکانی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکرانیەکە بکاتەوە


پێنج وڵات کە هاوڵاتیەکانیان لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا گیانیان لەدەستدا، داوا لە ئێران دەکەن قەرەبوونی خێزانەکانی قوربانیان بکاتەوە.

کەنەدا و ئۆکرانیا و سوید و ئەفغانستان و بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند " پێویستە لەسەر ئێران لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ و شەفاف بکات لە ڕووداوەکە."

ئەو پێنج وڵاتە داوایان لە ئێران کرد پڕۆسەی دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیەکان دەست پێبکات بەشێوەیەک کە ڕێز لە ئارەزووی خێزانی قوربانیان بگرێت.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا فرانسوا فیلیب شامبین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لەندەن وتی " چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئێرانە. پێم وایە تەنها یەک پژاردەیان لەبەردەستدایە و جیهان سەیر دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG