Accessibility links

یەکەمین پێکوتەی پەتای کۆرۆنا لە ئەمەریکا ئامادەکراوە بۆ دوایین تاقیکردنەوە


پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەدا یەکەمین پێکوتەی دژ بە پەتای کۆرۆنا لە ئەمەریکا تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە بەرگری لەشی توشبووەکە بەهێز دەکات، لە ئێستادا پێکوتەکە ئامادە دەکرێت بۆ دوایین تاقیکردنەوە.

پسپۆڕی باڵای حکومەتی ئەمەریکا بۆ نەخۆشیە گواستراوەکان ئانتۆنی فاوچی وتی " هەرچۆنێک بیری لێبکەیتەوە ئەمە هەواڵێکی خۆشە."

پێکوتەکە کە هاوەڵانی فاوچی لە سەنتەری تەندروستی نیشتیمانی پەرەیان پێداوە لە 27ی مانگی حەوتدا گرنگترین هەنگاوی خۆی دەنێت، 30,000 کەس توێژینەوە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا ئەم پێکوتەیە ئەوەندە بەهێزە بتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بکوژێت یاخود نا.

ڕۆژی سێشەممە توێژەران ئاماژەیان بەوەدا چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پێکوتەکە دەکەن کە لەسەر 45 خۆبەخش لە مانگی سێدا تاقیکراوەتەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە پێکوتەکە بەرگری لەش بەهێز دەکات.

لە تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە پێکوتەکە بەرگرییەک لە لەشی کەسەکەدا دروست دەکات کە هاوشێوەی ئەو بەرگرییەیە کە کەسێکی توشبوو دوای چاکبوونەوە پەیدای کردووە.

دکتۆر لیزا جاکسن لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی کەیسەر پێرمانێنتێ واشنتن لە سیاتڵ کە سەرپەرشتی توێژینەوەکانی کردووە دەڵێت " ئەمە بەردێکی بناغەیە کە پێویستە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین لە تاقیکردنەوەکاندا و یارمەتیدەر دەبێت لەوەی بزانین کە ئایا ئەم پێکوتەیە دژی ڤایرۆسەکە کاردەکات یاخود نا."

حکومەتی ئەمەریکا هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئەنجامی دوایین تاقیکردنەوەکانی دەست بکەوێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گرەنتیەک نیە ئەوە ڕووبدات.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG