Accessibility links

کەوتنەوەی ئاگرێک لەسەر کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە سان دیێگۆ


بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا دەڵێن بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لەسەر کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە سان دیێگۆی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا 11 کەس برینداربوون.

ئەفسەری زانیاری گشتی بنکەی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە سان دیێگۆ کریشنا جاکسن وتی کاتژمێر 9 ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کەشتی یو ئێس ئێس بۆنهۆم ڕیچاردمان پێگەیشتووە.

جاکسن وتی " بەهۆی ڕووداوەکەوە 11 کەس بە سوکی برینداربوون."

جاکسن ئاماژەشی بەوەدا هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکرێت.

لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا کەشتیەکە خزمەتگوزارییەکی ڕۆتینی بۆ کراوە، جاکسن وتی نزیکەی 200 دەریاوان و ئەفسەر لەسەر کەشتیەکە بوون، ئەم ژمارەیەش زۆر کەمترە لەوەی کاتێک کە کەشتیەکە لە ئەرکدا بێت.

کەشتیەکە لە توانایدا هەیە هێلیکۆپتەر و بەلەمی بچووک و ئوتومبێل بگوازێتەوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG