به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، ده‌بێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ئه‌مساڵدا عێراق جێبهێڵن. ڕوانین له‌سه‌ر ئه‌م کشانه‌وه‌یه زۆره و ڕای جیاوازیشی له‌سه‌ره له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقیدا.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و کشانه‌وه‌یه پێویسته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاستیه‌ک بێت ، ئایا هێزه‌کانی عێراق توانای پاراستنی سنوره‌کانی وڵاته‌که‌ی هه‌یه؟
به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت مانه‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت به‌شێکی ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریکا له عێراقدا زۆر پێویسته چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌و له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسیه‌کانی ناوخۆی عێراقیشه و له به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌وشی ئێستای عێراقیشه که مل ملانێیه‌کی زۆری سیاسیانه له‌م وڵاته‌دا هه‌یه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:54 خوله‌که.