Accessibility links

سەرۆک ترامپ بە نیازە کریستۆفەر ڕەی بۆ پـۆستی بەڕێوبەری FBI دەستنیشان بکات

  • VOA News

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بەنیازە کریستۆفەر ڕەی دەسـتنیشان بکات بۆ گرتنەدەستی پـۆستی بەڕێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI .

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی لەسەر تویتەرەکەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی" کریستۆفەر ڕەی دەستنیشان دەکەم بۆ بەڕێوەبەری FBI ، پـیاوێکە ڕابردووەکەی هیچ گومانی لەسەر نیـیە. داتر وردەکاریـیەکان بڵاودەکرێنەوە."

سەرەتای مانگی پـێنج سەرۆک ترامپ، جەیمس کۆمی لەو پـۆستە لادا و گوتی وەک پـێویست کارەکەی بەڕێوە نەبردووە و هەروەها زانیاری تەواوی سەبارەت بە ئیمەیڵە تایبەتەکانی هێلەری کلنتن وەزیری دەرەوەی پـێشووی نەدابوو بە کۆنگرێس. لەو کاتەوە ئەندرۆ ماکبی کارەکانی بەڕێوەبەری FBI بەڕێوەدەبات.

کریستۆفەر ڕەی تەمەن 51 سـاڵ، یەکێکە لە کاربەدەستە باڵاکان لە وەزارەتی دادی ئەمەریکا و لە سەردەمی سەرۆک بوش جێگری وەزیری داد بووە بۆ بەرپرسیارێتی بەشی تاوان. ئەگەربێت و سەرۆک ترامپ بە فەرمی داوای دامەزراندنی بکات، ئەوا پـیویستە ئەنجومەنی سینات بۆ پـۆستەکە پەسەندی بکات.

XS
SM
MD
LG