وا بڕیاره وڵاتانی ئه‌وروپا ڕۆژی 23 ی ئه‌م مانگه کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، هاوشێوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خستویه‌تیه سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وتی ئێران.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ، پسپۆڕی کاروباری ئێران له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت هه‌ر کۆمپانیایه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی ئێران‌دا بکات، ئه‌وا واشنتۆن ڕیگه نادات له ناو بازاڕه‌کانی ئه‌مریکادا بازرگانی بکه‌ن و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای گه‌وره‌ی له بازاڕه‌کانی ئێران دوورخستۆته‌وه وه‌ک کۆمپانیاکانی چین که دۆستێکی نزیکی ئێرانه وا خه‌ریکه له بازاڕه‌کانی ئێران ده‌کشێنه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:16 خوله‌که.