ئه‌مرۆ هه‌زاران له دانیشتوانی شاری بۆکان له ڕۆژهاڵاتی کوردستان له رێپێوانێکدا له پارکی ساحیلیهوه به‌ره‌و فه‌رمانداری دژ به ده‌ستدرێژی و کوشتنی کچێکی کورد به ناوی سومه‌یه فهێزولاپور به‌شداریان کردوون.
فه‌ریبا بۆکانی یه‌کێک له چالاکانی ڕێکخراوه‌ی ژنان له پهێوهندیهکدا له بۆکانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خه‌ڵکێکی زۆری بۆکان به کوڕ و کچ و ژن و پیاوانه‌وه بۆ به‌شداربون له‌م بێزاری ده‌ربرینه هاتبون وه له کاتی ڕوێشتن له پارکی ساحلی وه بره‌و فولهکهی فه‌رمانداری مأموران ده‌یانویست ڕێگامان لێ بگرن به‌ڵام پیان نه‌ده‌کرا، داوای ئه‌وه‌مان کرد فه‌رماندار بێته ده‌ره‌وه وه ئه‌و کچه که چه‌ند رۆژێکه دزیبویان و پاشان زۆر نامه‌ردانه کوشتبویان و فڕه‌یان دابوه پارکی ساحلی، ئێمه ووتمان مافێ ئه‌و کچه‌مان ده‌وێ که به ده‌ستی هێزه‌کانی خودی ده‌وڵه‌ت کوژراوه و ووتمان بکوژه‌که‌ی ده‌بێ له سێداره بدرێت. خانم بۆکانی ده‌شڵێت فهرمادار داوای کردووه و تکای کروه وڵاته‌که شلوغ مه‌که‌ن وه تا رۆژی چوارشه‌ممه ماوه‌م پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بکوژه‌که بدۆزینه‌وه و به سزای خۆی بگات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:09 خوله‌كه