کۆمپانیای فه‌یسبوک ده‌ڵێت که‌وا بۆ له‌مه‌ودوا له ڕێـگه‌ی به‌رنامه‌ی سکایپ له فه‌یسـبوک ده‌توانرێت به ڤیدیۆش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ بکرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له باره‌گای فه‌یسبوک له شـاری Palo Alto له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری فه‌یسبوک مارک زووکه‌ربێرگ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی باشترین ته‌کنه‌لۆجیامان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به‌کارهێناوه.
گوتیشی له ئێسـتادا ژماره‌ی به‌شـداربووانی فه‌یسبوک گه‌یشـتووه‌ته 750 ملیۆن که‌س و خوازیارن بگاته یه‌ک ملیار.
به‌م به‌رنامه نوێـیه هه‌موو به‌شـداربووانی فه‌یسـبوک به‌و که‌سـانه‌شی له سکایپـدا به‌شـداریـیان نیـیه ده‌توانن به یه‌ک کلیک له‌سه‌ر هێمای کامێرای ناو په‌ڕه‌ی فه‌یسبوک له‌گه‌ڵ هاوڕێ و که‌سوکاریان ڕاسته‌وخۆ به ڤیدیۆ په‌یوه‌ندی بکه‌ن.