Accessibility links

پۆلیس: بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پاکستان کەسێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکە برینداربوون


کاراچی، پاکستان
کاراچی، پاکستان

پۆلیسی کاراچی ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کاراچی کەسێک گیانی لەدەستداوە و 12 کەسی دیکە برینداربوون، ئەمەش دوو هەفتە دوای هێرشە خۆکوژییەکەی گروپی جیاخوازەکانی پاکستان کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس لە هەمان شاردا.

تەقینەوەکە کاتژمێر 11 ی شەوی پێنجشەممە لە گەڕەکی ساداری شاری کاراچی ڕوویداوە.

ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ناوخۆی شارەکە سەجاد خان وتی " لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ماددەی تەقینەوە لە ماتۆڕێکدا چێندراوە و ماتۆڕەکەش لە تەنیشت سەتڵێکی خۆڵەوە ڕاگیراوە."

تاوەکو ئێستا ئامانجی تەقینەوەکە ڕانەگەیەندراوە.

بەڵام خان وتی بەهۆی تەقینەوەکەوە ئوتومبێلێکی سەربازیی و کۆمەڵێک ئوتومبێلی دیکە زیانییان بەرکەوتووە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە هاوڵاتیەکی مەدەنی بووە و لەو کاتەدا لەو شوێنەوە ڕۆیشتووە.

مانگی ڕابردوو ئافرەتێکی خۆکوژ چوار کەسی کوشت، سێ کەسیان خەڵکی چین بوون، کردەوە خۆکوژییەکەش لە پاسێکی بچووکدا بوو کە کارمەندانی پڕۆگرامی کلتوری پەکینی دەگواستەوە بۆ زانکۆی کاراچی.

سوپای ڕزگاری بالوچ کە گروپێکی جیاخوازن و داوای سەربەخۆیی دەکەن لە گەورەترین هەرێمی پاکستاندا، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی 26 ی مانگی چوارییان ڕاگەیاند.

لە هەرێمی بالوچستان چین وەبەرهێنانی زۆر گەورەی لە بواری وزە و ژێرخاندا کردووە، ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنێکی 54 ملیار دۆلاری کە بە ڕێڕەوی ئابووری چین و پاکستان ناسراوە.

بەڵام پڕۆگرامەکە هاوڵاتیانی چینی ڕووبەڕووی جیاخوازەکانی بالوچ کردۆتەوە، دانیشتوانی بالوچ دەڵێن سوودییان لە داهاتی سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمەکە نەبینیوە.

لە مانگی چواری ساڵی 2021 دا لە هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەو هۆتێلێکی گرانبەها کە باڵیۆزخانەی چینی تێدایە لە کوێتای پایتەختی بالۆچستان، چوار کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

لە مانگی یەکی ئەم ساڵیشدا جیاخوازەکانی بالوچ لە تەقینەوەیەکدا لە شاری لاهۆری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێ کەسیان کوشت و 22 کەسی دیکەیان بریندار کرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG