Accessibility links

دادگایەکی ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات لەسەر تاوانبارکردنی مامۆستایەک لەسەر کودەتاکەی 2016


دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە سەرکۆنەی تورکیای کرد لەسەر تاوانبارکردنی مامۆستایەک بەهۆی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیاوە، لەسەر بنامەی ئەوەی ئەپێکی نامەناردنی دیاریکراوی دابەزاندووە و پەیوەندی لەگەڵ پلانگێڕانی کودەتاکەدا هەبووە.

بڕیاری دادگاکە لەسەر ئەوەی کە مافی یوکسیل یالچینکایا پێشێلکراوە، دەکرێت پێشینەیەکی بەرچاو دروست بکات، لە کاتێکدا کە هەزاران دۆسییەی هاوشێوە لە بەردەم دادگای ستراسبۆرگدا هەڵبەستراون.

تورکیا هەمیشە تۆڕێکی لایەنگرانی کەسایەتی ئایینی تورکیا فەتحوڵا گولەنی تۆمەتبار کردووە، بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکە و دوورخستنەوەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. تورکیا دەڵێت ئەپێکی نامەناردن بە ناوی بایڵۆک بەکارهێندراوە بۆ هەماهەنگیکردن لە پلانگێڕییەکەدا.

بەهۆی کودەتاکەوە هەزاران کەس دەستگیرکران و تاوانبارکران، ئەوەش بە تۆمەتی پەیوەندییانەوە بە گولەنەوە، گولەن کە لە ئەمەریکا دەژی، ڕەتی کردووەتەوە دەستی هەبووبێت لە کودەتاکەدا.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارەکەیدا وتی " هەر کەسێک بایڵۆکی بەکارهێنابێت، دەکرێت لەسەر بنەمای ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی چەکداریی تیرۆریستیدا تاوانبار بکرێت."

وتیشی " کەموکورتی هەبووە " لە دادگاییکردنەکەی یالچینکایادا کە لە ساڵی 2016 دا دەستگیرکرا و لە ساڵی 2017 دا تاوانبار کرا، مافەکەیان بۆ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە پێشێلکردووە.

تورکیا ڕێکخراوەکەی گولەن بە گروپێکی تیرۆریستی ناودەبات و چەندین جار داوای لە ئەمەریکا کردووە گولەن، کە پێشتر هاوپەیمانی ئەردۆغان بووە، ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا وتی لە ئێستادا 8500 داواکاری هاوشێوە هەن، " بەوەشی کە بەرپرسان بۆیان دەرکەوتووە کە 100,000 بەکارهێنەری بایڵۆک هەبوون، ڕەنگە زۆرێکی دیکە داوا پێشکەش بکەن."

وتیشی شکستی دەسەڵاتی دادوەری تورکیا سەبارەت بە بەڵگەکانی بەکارهێنانی بایڵۆک " بە شێوەیەکی بۆ ڕێکخراو " بووە و تورکیا ناچار بووە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو " کێشە ڕێکخراوانەدا."

ئەمە بڕیاری کۆتایی ژووری مەزنی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بوو، سەرجەم 46 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئەوروپا پابەندی بڕیارەکانی دادگاکە دەبن.

جێی ئاماژەیە لەم ساڵانەی ڕابردووەوە تورکیا بڕیارە یەک لە دوای یەکەکانی دادگاکەی ڕەت کردووەتەوە، بە تایبەتی ئەو بڕیارانەی کە پەیوەست بوون بە کەسایەتییە دیارەکانی دژ بە ئەردۆغانەوە، لەوانەش سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش و کەسایەتی خێرخوازیی عوسمان کاڤالا، کە سەرەڕای بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هێشتا لە زینداندا ماونەتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG