Accessibility links

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت ڕووسیا پێداویستییە خۆراکییەکان وەکو چەک بەکاردەهێنێت


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین، کۆڕبەندی ئابووری جیهان، داڤۆس، سویسرا
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین، کۆڕبەندی ئابووری جیهان، داڤۆس، سویسرا

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی ڕووسیا پێداویستییە خۆراکییەکان وەکو چەک بەکاردەهێنێت، وەکو چۆن مامەڵە لەگەڵ کەرتی وزەدا دەکات بەو شێوەیەش مامەڵە لەگەڵ پێداویستییە خۆراکیەکاندا دەکات.

ڤۆن دێر لین لەمیانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهاندا لە داڤۆسی سویسرا وتی " هاریکارییەکانی جیهان دژی هەڕەشەکانی ڕووسیا بوو."

وتی " لە ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراوە، سوپاکەی کرێملن دەستبەسەر گەنم و ئامێرەکاندا دەگرن، کەشتیە جەنگییە ڕووسییەکانیش لە دەریای ڕەش گەمارۆی ئەو کەشتیانەی ئۆکرانیایانداوە کە پڕن لە گەنم و تۆوی گڵۆبەڕۆژە."

وتیشی یەکێتی ئەوروپا بەڵێنیداوە یارمەتی ئۆکرانیا بدات ڕێگەی دیکە بدۆزێتەوە بۆ هەناردەکردنی گەنمەکەی. ڕۆژی سێشەممە بەرپرسی کاروباری کشتوکاڵی یەکێتی ئەوروپا وتی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی کشتوکاڵی وڵاتانی یەکێتییەکەدا لە بڕۆکسل، یارمەتیدانی ئۆکرانیا لەو بارەیەوە پشتیوانیەکی تەواوی لێکراوە.

بەرپرسی کاروباری کشتوکاڵی یەکێتی ئەوروپا دوای کۆبوونەوەکە وتی " وڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا هەرچی لە توانایاندا بێت دەیکەن و منیش سوپاسیان دەکەم." وتیشی ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە سنوورییان بە ئۆکرانیاوەیە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئۆکرانیا بتوانێت گەنمەکەی هەناردەی دەرەوە بکات، بەڵام ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، لەوانەش کێشەی هێڵە ئاسنینیەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG