Accessibility links

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا هەوڵی پەیوەندییەکی سەربازی و ئابووری و تەکنەلۆجیای بەهێزتر دەدات لەگەڵ هیندستاندا


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری هیندستان نارێندرا مۆدیدا لە نیو دەلهی هەوڵی زیادکردنی فرۆشتنی کەلوپەلە سەربازییەکانی یەکێتییەکە دەدات بە هیندستان و دووبارە دەست دەکاتەوە بە گفتوگۆکان سەبارەت بە گرێبەستی بازرگانی ئازاد.

سەردانەکەی ڤۆن دێر لین بەشێکە لە هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ هاندانی هیندستان تاوەکو پەیوندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا کەم بکاتەوە، هەفتەی ڕابردووش سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن سەردانی هیندستانی کرد.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی " زۆرێک لە ڕابەرانی ئەوروپا هەن کە لە ئێستادا لە هیندستان نزیک دەبنەوە تاوەکو بزانن دەتوانن چی دابین بکەن. ئامانجەکە ئەوەیە دەمانەوێت ئەم پەیوەندییە بەرەو پێشەوە ببەین، پێکەوە لەسەر تەکنەلۆجیا کاربکەین و هیندستان بهێنینە ناو کامپەکەمانەوە، ئەوە پەیامی سەرەکی سەردانەکانمانە."

ڕۆژی یەکشەممە ڤۆن دێر لین گەیشتە هیندستاندا و سەردانەکەشی دوو ڕۆژ دەخایەنێت. یەکەمین سەردانیشیەتی بۆ هیندستان وەکو سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا.

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا هیندستان بە ڕوون و ئاشکرا سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیای لە ئۆکرانیا نەکردووە. هیندستان لەڕووی سەربازییەوە پشتێکی زۆری بە ڕووسیا بەستووە.

بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی ئەوروپا وتی ڤۆن دێر لین هەوڵ دەدات سەرۆک وەزیری هیندستان نارێندرا مۆدی ڕازی بکات ئەنجومەنێکی نوێی بازرگانی و تەکنەلۆجی لەنێوان هیندستان و یەکێتیەکەدا پێک بهێندرێت، هاوشێوەی ئەنجومەنەکەی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز



XS
SM
MD
LG