Accessibility links

ڤۆن دێر لین دەڵێت بەرەوپێشچوونێک کراوە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ هەنگاریا سەبارەت بە قەدەغەکردنی نەوتی ڕووسیا


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی بەرەوپێشچوونێک هەیە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆرباندا سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن یەکێتییەکەوە.

ڤۆن دێر لین وتی " گفتوگۆکانی ئەم ئێوارەیە لەگەڵ سەرۆک وەزیر ڤیکتۆر ئۆرباندا یارمەتیدەر بوو لە ڕوونکردنەوەی هەندێک کێشەی پەیوەست بە سزاکان و ئاسایشی وزەدا."

وتی " بەرەوپێشچووین، بەڵام کاری زیاتر پێویستە."

ڤۆن دێر لین وتی پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا ئەنجام دەدات تاوەکو هاریکارییەکانی نێوان وڵاتەکانی ناوچەکە لەسەر ژێرخانی نەوت بەهێز بکات.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری سەپاندنی قورسترین سزای کرد بەسەر ڕووسیادا، لەوانەش قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا. بەڵام هەندێک لە وڵاتانی یەکێتییەکە نیگەرانن سەبارەت بە قەدەغەکردنەکە، ئەوەش کۆسپی لەبەردەم پەسەندکردنی قەدەغەکردنەکەدا دروست کردووە.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆک وەزیری هەنگاری ڤیکتۆر ئۆربان لە نامەیەکدا بۆ ڤۆن دێر لین وتی سزا نوێیەکانی یەکێتییەکە دژی ڕووسیا یەکگرتوویی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە و پەسەندکردنیشی شکستێکی مێژوویی دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG