Accessibility links

کۆمسیۆنی ئەوروپا: هەلی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ بەڕیتانیا ڕۆژ بە ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا وتی هەلی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕۆژ بە ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە، لەکاتێکدا حکومەتی بەڕیتانیا بەنیازە بەندێک لە ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پێشێل بکات.

هەفتەی ڕابردوو حکومەتی بەڕیتانیا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەکیان ئاشکرا کرد کە تیایدا دان بەوەدا دەنێت یاسایەکی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و چەند بەشێکی ڕێکەوتنی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا پێشێل دەکات.

بڕۆکسل دەیەوێت سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن پڕۆژە یاساکە هەڵبوەشێنێتەوە کە بە یاسای بازاڕی ناوخۆ ناسراوە و وتی ئەو پڕۆژە یاسایە هەڕەشەیە بۆ سەر گفتوگۆ بازرگانیەکانی داهاتووی نێوان بەڕیتانیا و یەکێتیەکە.

لەلای خۆشیەوە جۆنسن ڕەتی دەکاتەوە پڕۆژە یاساکە هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین وتی " هەلی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بازرگانی لە کاتی خۆیدا ڕۆژ بە ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە."

لە لێدوانێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی " ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە ناکرێت گۆڕانکاری تیادا بکرێت و ناکرێت ڕێزی لێنەگیرێت یاخود لەلایەن لایەنێکەوە جێبەجێ نەکرێت."

وتیشی " بابەتەکە پەیوەندیی بە یاسا و متمانە و نیازپاکییەوە هەیە. متمانە بنچینەی هەر هاوبەشییەکی پتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG