Accessibility links

بۆڕێڵ: یەکێتی ئەوروپا بە نیازە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ لە یارمەتی سەربازی بدات بە ئۆکرانیا


بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ

ڕۆژی هەینی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ وتی یەکێتیەکە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە یارمەتی سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات، گوتیشی باوەڕی وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکێتییەکە لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا ڕێکبکەون.

بۆڕێڵ لە ماوەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا لە ئەڵمانیا وتی پشتیوانییە سەربازییەکە چەکی قورسی وەکو تانک و تۆپهاوێژ دەگرێتەوە.

گوتی " پشتیوانییەکی دیکەی سەربازی دەبێت، فشارێکی زیاتر دەبێت لەسەر ڕووسیا لەگەڵ سزا ئابوورییەکان و بەردەوامبوونی دابڕاندنی ڕووسیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕووبەڕوبوونەوەی بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست."

بۆڕێڵ گوتیشی گەشبینە بەوەی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەسەند بکرێت.

گوتی " دڵنیام ڕێکەوتنێکمان دەبێت. پێویستمانە، دەبێت کۆتایی بە پشت بەستنمان بهێنین بە نەوتی ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG