Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین

بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا وتیان ڕابەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ دەسەپێنن بەسەر ڕووسیادا، سەرمایەکانی ڕووسیا لە ئەوروپا سڕ دەکەن و ڕێگە نادەن دەستیان بگات بە بانک و بازاڕی ئابووری ئەوروپا و " بەرژەوەندییەکانی کرێملنیش " دەکەنە ئامانج، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ " هێرشە دڕندانەییەکەی ڕووسیا " بۆ سەر ئۆکرانیا.

بەرپرسان و ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوەدا هێزەکانی ڕووسیا موشەکیان ئاڕاستەی کۆمەڵێک شاری ئۆکرانیا کردووە و سەربازەکانیان لە کەناراوەکانیدا جێگیرکردووە. ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن مۆڵەتیدا بە ئەنجامدانی " ئەرکێکی سەربازیی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە."

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " سەرۆک پوتن بەرپرسە لە گەڕاندنەوەی جەنگ بۆ ئەوروپا." ئاماژەشی بەوەدا یەکێتی ئەوروپا بە بەرپرسیاری دەزانێت.

لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین وتی " لەڕێی ئەم کۆمەڵە سزایەوە و کەرتە ستراتیژییەکانی ئابووری ڕووسیا دەکەینە ئامانج، ڕێگەیان لێدەگرین دەستیان نەگات بە تەکنەلۆجیا و بازاڕە هەستیارەکانەوە. ئابووری ڕووسیا لاواز دەکەین، هەروەها تواناکانی بۆ نوێکردنەوە لاواز دەکەین."

وتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا سەرمایەکانی ڕووسیا لە یەکێتی ئەوروپا سڕ دەکەین و چیتر ڕێگە نادەین بانکەکانی ڕووسیا دەستیان بگات بە بازاڕی ئابووری یەکێتی ئەوروپا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG