وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی سزایان بەسەر تورکیادا کرد بەهۆی هێرشەکانیەوە بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بە توندی ئاگادارکردنەوەکەی ئەردۆگانیان ڕەت کردەوە کە تیایدا هۆشیاریدا لەوەی دەرگا لەبەردەم پەنابەراندا دەکاتەوە و 3.6 ملیۆن پەنابەری سوری دەنێرێت بۆ ئەوروپا، ئەگەر ئەوروپا پشتیوانی لێنەکات.
یەکێتی ئەوروپا پێشتریش سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیای کردووە، تورکیا هێشتا دەیەوێت ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا سەرەڕای ئەوەی تۆمارێکی خراپی هەیە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا، بەڵام یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لە هەڕەشەکانی ئەردۆگان بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دانۆڵد تۆسک کە ڕابەرایەتی کۆبوونەوەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات لە تویتەر نووسیویەتی " بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین پەنابەران چەکێک بن و لەدژی ئێمە بەکاربهێنرێن."
وتیشی " هەڕەشەکانی ئەردۆگان.. لە جێی خۆیدا نیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز