Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا چەندێک نەوت لە ڕووسیاوە هاوردە دەکات؟


پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای لوکئۆیڵ، ڤۆلگۆگراد، ڕووسیا
پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای لوکئۆیڵ، ڤۆلگۆگراد، ڕووسیا

ڕۆژی چوارشەممە یەکێتی ئەوروپا بۆ شەشەمین جار سەپاندنی کۆمەڵێک سزای دیکەی بەسەر ڕووسیادا ڕاگەیاند، لەوانەش قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لە ماوەی شەش مانگدا. بەڵام یەکێتیەکە ڕووبەڕووی قورسایی دەبێتەوە لە پشت نەبەستن بە نەوتی ڕووسیاوە.

یەکێتی ئەوروپا چەندێک نەوت لە ڕووسیاوە هاوردە دەکات؟

بەپێی دەزگای وزەی نێودەوڵەتی، نزیکەی نیوەی نەوتی خاوی ڕووسیا و بەرهەمە پیترۆڵیۆمەکانی بۆ ئەوروپا دەچێت. دەزگاکە بنکەکەی لە پاریسە و 31 وڵاتی پیشەسازی لەخۆدەگرێت کە زۆرینەیان ئەندامی یەکێتی ئەوروپان.

ڕۆژانە 2.2 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاو و 1.2 ملیۆنی دیکە لە بەرهەمە پیتڕۆڵیۆمەکانی ڕووسیا هەناردەی یەکێتی ئەوروپا دەکرێن.

ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ یەکێتی ئەوروپا، بەپێی ئۆفیسی ئامارەکانی یەکێتی ئەوروپا یۆرۆستات لە ساڵی 2020 دا ڕووسیا یەک لەسەر چواری نەوتی یەکێتی ئەوروپای دابین کردووە.

دەزگای وزەی نێودەوڵەتی دەڵێت ئەڵمانیا یەکەمین گەورەترین کڕیاری نەوتی ڕووسیایە لە یەکێتی ئەوروپادا، ڕۆژانە 555,000 بەرمیل نەوتی ڕووسی هاوردە دەکات، ئەوەش دەکاتە لە سەدا 34 ی کۆی هاوردەکانی نەوت لە ساڵی 2021 دا.

پۆڵەندای دراوسێی ڕووسیا لە ساڵی 2021 دا ڕۆژانە 300,000 بەرمیل نەوتی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە. ئەڵمانیا و پۆڵەندا دەکەونە سەر باکووری هێڵی بۆری دروژبا کە سەرەکیترین هێڵی گواستنەوەی نەوتی ڕووسیایە بۆ ئەوروپا.

لە مانگی یانزەدا هۆڵەندا ڕۆژانە 748,000 بەرمیل نەوتی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە کە دەکاتە لە سەدا 23 ی سەرجەم هاوردەکانی نەوتی وڵاتەکە.

کام لە وڵاتان زۆرترین پشتیان بە نەوتی ڕووسیا بەستووە؟
وڵاتانی سەر باشووری هێڵی بۆری دروژبا کە بۆرییەکە بە ئۆکرانیا و بێلاڕووسدا دەڕوات، زۆرترین پشتیان بە هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا بەستووە.

بەپێی دەزگای وزەی نێودەوڵەتی، سلۆڤاکیا لە ساڵی 2021 دا ڕۆژانە 105,000 بەرمیل نەوتی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە کە دەکاتە لە سەدا 96 ی کۆی هاوردەکانی نەوت لە وڵاتەکەدا، هەنگاریا لە هەمان ساڵدا ڕۆژانە 70,000 بەرمیل نەوتی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە کە دەکاتە لە سەدا 58 ی کۆی هاوردەکانی نەوتی وڵاتەکە، کۆماری چیک ڕۆژانە 68,000 بەرمیل نەوتی ڕووسیای هاوردەکردووە کە دەکاتە نیوەی کۆی هاوردەکانی نەوت.

لیتوانیا بۆ لە سەدا 83 ی هاوردەکردنی نەوت پشتی بە ڕووسیا بەستووە کە ڕۆژانە 185,000 بەرمیل نەوتی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە، دوای ئەویش فینلەندا دێت کە ڕۆژانە 185,000 بەرمیل نەوتی لە ڕووسیاوە هاوردەکردووە، کە دەکاتە لە سەدا 80 ی کۆی هاوردەکانی نەوت لە وڵاتەکەدا.

بولگاریا نزیکە لەوەی بەتەواوەتی پشت بە نەوتی ڕووسیا ببەستێت، کە زیاتر لە سەدا 60 ی ئەو سوتەمەنییەی لە هەنگاریا بەکاردەهێندرێت گازپرۆم و لوکئۆیلی ڕووسی دابینی دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG