ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی زیاتر لە 2 ملیار یۆرۆیدا بۆ پشتیوانیکردن لە پەنابەرانی سوریایی لە سەرانسەری ناوچەکەدا، هەروەها هەر گفتوگۆیەکی ڕەت کردەوە سەبارەت بە ئەگەری گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی خۆیان، وتی ئەو هەلومەرجە لە سوریا لە ئیستادا بوونی نییە کە پەنابەران بتوانن تێیدا خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی " پابەندبوونمان نابێت بە تەنها بە بەڵێنە داراییەکانمان کۆتایی بێت، سەرەڕای نەبوونی بەرەوپێشچوون لەمدواییانەدا، دەبێت هەوڵەکانمان دووبارە دوو هێندە بکەینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکە، چارەسەرێک کە ئومێدەکانی گەلی سوریا بۆ داهاتوویەتی دیموکرات و ئاشتییانە بەرز ڕابگرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی زیاتر لە 2 ملیار یۆرۆ دەدات بۆ پشتیوانیکردن لە پەنابەرانی سوریایی