Accessibility links

بۆڕێڵ: قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا بە سەرجەم ڕووسییەکان پشتیوانی تەواوی لێناکرێت


بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ
بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ

بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ دەڵێت پێناچێت وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەیاندا بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا بکەن بە سەرجەم ڕووسییەکان.

جۆزێپ بۆڕێڵ کە ڕابەرایەتی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە دەکات، بە کەناڵی کیو ئاڕ ئێفی نەمسای گوت " پێم وانیە پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوڵاتیانی مەدەنی ڕووسیادا یارمەتیدەر بێت و پێم وانیە زۆرینە پشتیوانی لەم بیرۆکەیە بکات."

گوتیشی " پێم وایە دەبێت پێداچوونەوە بکەین بە شێوازی وەرگرتنی ڤیزا لەلایەن هەندێک لە ڕووسییەکانەوە. دەبێت وردتر بین. بەڵام من لەگەڵ قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزادا نیم بە سەرجەم هاوڵاتیانی ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG