Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا داوای وەستاندنی شەڕ دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


کۆمسیۆنی ئەوروپا داوای کرد بەزووترین کات بەکارهێنانی چەک لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان ئەمەریکا و ئێراندا ڕابگیردرێت و داواشی کرد هەوڵ بدرێت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لین بە ڕۆژنامەنووسانی وت بەرەو لەندەن دەچێت بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسندا.

دوای کۆبوونەوەکەی لە کۆمسیۆنی ئەوروپا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەبێت بەزووترین کات بەکارهێنانی چەک ڕابگیردرێت تاوەکو بوارێک بدرێت بە گفتوگۆکردن."

وتیشی " پێویستە هەوڵی تەواو بدەین بۆ زیندوکردنەوەی دانوستانەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG