Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا یەکەی هەواڵگری ئێران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوو ئێرانی و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی هەواڵگری ئێرانی خستۆتە لیستی تیرۆری تایبەت بە یەکێتییەکەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " ئەنجومەنەکە لە چوارچێوەی ئەو هێرشانەی کە لەمدواییانەدا لە سەر خاکی ئەوروپا بەرپەرچدراونەتەوە ئەو بڕیارەی دەرکردووە."

وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە لە کۆبوونەوەکەیاندا لە بڕۆکسل ڕێکەوتن لەسەر ئەم ڕێوشوێنە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە جێبەجێ دەکرێت و باڵانسی ئەو کەس و لایەنانەی دیاریکراوە هەمووی سڕ دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG