Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر کۆمەڵێک سەرکردەی سەربازی میانماردا دەسەپێنێت


سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی میانمار جەنەڕاڵ مین ئۆنگ هلینگ
سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی میانمار جەنەڕاڵ مین ئۆنگ هلینگ

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر 10 ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی فەرمانڕەوای میانمار و دوو کۆمپانیادا سەپاندن کە لەڕووی داراییەوە یارمەتی ئەنجومەنەکە دەدەن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو کردەوە توندوتیژییانەی سوپای میانمار دژی خۆپیشاندەرانی دیموکراتخواز ئەنجامی دەدات.

هاوڵاتیانی میانمار بەردەوام دژی سەرکردایەتی ئەنجومەنی سەربازیی وڵاتەکە خۆپیشاندان دەکەن و سوپای وڵاتەکەش بەردەوامە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، بەپێی کۆمەڵەی یارمەتیدانی زیندانییە سیاسییەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی 737 کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەس دەستبەسەرکراون.

لەلای خۆیەوە یەکێتی ئەوروپا 10 ئەندامی ئەنجومەنەکەی خستە لیستی ڕەشەوە، ئەوروپییەکان پێیان وایە ئەو 10 کەسە ڕاستەوخۆ بەشدارن لە دروستکردنی بڕیارەکان و لاوازکردنی دیموکراسیەت و دەوڵەتی یاسا لە میانماردا.

دیبلۆماتکارە ئەوروپییەکان وتیان ئەو دوو کۆمپانیایەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە " کۆمپانیای دارایی میانمار و گروپی کۆمپانیاکانی دارایین." ئەم دوو کۆمپانیایە دەستیان بەسەر کەرتەکانی بازرگانی و کحول و جگەرە و کەلوپەلدا گرتووە.

بەپێی سەرچاوە دیبلۆماتیەکان، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سزاکانیان پەسەند کردووە.

لە 22ی مانگی سێدا یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر 11 کەسی ناو ئەنجومەنەکەدا سەپاند، لەنێویاندا سەرۆکی ئەنجومەنەکە جەنەڕاڵ مین ئۆنگ هلینگی تێدابوو.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG