Accessibility links

هەردوو سەرۆکی ئەنجومەن و کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە واژۆ دەکەن


هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیایان لە یەکێتی ئەوروپا واژۆ کرد.

لەگەڵ واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە لەلایەن سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەر لاین و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شاڕل میشال، لە 29 ی مانگی یەکدا ڕێکەوتنەکە ڕەوانەی پەرلەمانی ئەوروپا دەکرێت تاوەکو پەسەندی بکەن.

ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دیبلۆماتکارانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتنەکە پەسەند دەکەن، ئەمەش گرەنتی ئەوە دەدات بەڕیتانیا بە ڕێکخراوی لە 31 ی مانگی یەکدا لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڤۆن دەیر لاین وتی " هەر ئێستا من و شاڕل میشال ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیامان لە یەکێتی ئەوروپا واژۆکرد، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات تاوەکو پەرلەمانی ئەوروپا پەسەندی بکات."

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شاڕل میشال وتی " بێگومان شتەکان دەگۆڕێن، بەڵام هاوڕێیتیەکەمان دەمێنێتەوە، پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە وەکو هاوبەش و هاوپەیمانی یەکتر."

بە زمانی فەڕەنسی وتی " بەپەرۆشەوەم ئەو پەڕەیە پێکەوە بنوسینەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG