بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ داوای لە چین کرد چالاکانە بەشدار بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و وتیشی پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە.
بۆڕێڵ لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا نوسیویەتی دەبێت چین کاربکات بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی جیهان.
وتیشی " زۆر پێویستیشە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سەربەخۆ بکرێت لەسەر سەرچاوەی پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسە."
بۆڕێل ئەوەشی خستەڕوو پێویستە لەسەر چین هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لە بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسەکە و بەشوێن پێکوتەدا بگەڕێت، هەروەها پشتیوانی لە ئابووری جیهان بکات و ڕۆڵی خۆی ببینێت لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی قەرزەکانی سەر ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز