Accessibility links

یۆنکەر: هیچ کەسێک لە ئەوروپا دژایەتی درێژکردنەوەی دانوستانەکانی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناکات


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شتوتگارتەر چایتونگدا سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ژان کلود یۆنکەر وتی هەر داوایەک لەلایەن بەڕیتانیاوە بۆ درێژکردنەوەی دانوستانەکانی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکرێت، هیچ کەسێک لە ئەوروپا دژایەتی ئەوە ناکات.

لەکاتێکدا کە تەنها چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە بۆ کاتی جیابوونەوەکە، پەرلەمانی بەڕیتانیا نایەوێت ڕێکەوتنەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی و یەکێتی ئەوروپا بۆ جیابوونەوەکە پەسەند بکات، زۆرێک لە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا پێیان وایە دواخستنی کاتی جیابوونەوەکە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی بەڕیتانیا خۆی بەدووربگرێت لە جیابوونەوە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک.

یۆنکەر بە ڕۆژنامە ئەڵمانییەکەی وت " هەر بڕیارێک بۆ کاتی زیاتر دەکەوێتە سەر شانی بەڕیتانیا. ئەگەر لەم جۆرە داوایە بکرێت ئەوا هیچ کەسێک لە ئەوروپا دژایەتی ناکات."

یۆنکەر ئاماژەشی بەوەدا درێژکردنەوەی کاتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەوانەیە کێشە بێت، بەڵام ئەوەی بەدوورنەزانی.

یۆنکەر وتی " لە پڕۆسەی جیابونەوەی بەڕیتانیادا لە یەکێتی ئەوروپا زۆرێک لە خشتەی کاتەکان پشتگوێ خراون. بەڵام پێم وایە قورسە بیهێنیتە پێش چاوت دەنگدەرانی بەڕیتانیا دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا دەنگ بدەنەوە. پێم وایە ئەوە ناکۆکێکی مێژوویی دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانم ئەوە بەدووربزانم.."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG