Accessibility links

ئەوروپا هەوڵدەدات سنوورە ناوخۆییەکانی دووبارە بکاتەوە


یەکێتی ئەوروپا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە کرد دووبارە سنوورە ناوخۆییەکانی یەکێتیەکە بکەنەوە، ئەوەش بەمەبەستی ئاسانکردنی گەشتەکان، سەرەڕای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا لە بڵاوبوونەوەدایە و زیاتر لە 292,000 کەسی لە جیهاندا کوشتووە و 160,000 لە کیشوەری ئەوروپا بوون.

کۆمسیۆنی ئەوروپا هەوڵدەدات خۆی بەدووربگرێت لە نەمانی کەرتی گەشتیاری کە کەرتێکی سەرەکیە بۆ ئابووری یەکێتی ئەوروپا.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا مارگرێت ڤیستاگەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بڕۆکسل وتی " ئەم هاوینە ئاسایی نابێت، بەڵام ئەگەر هەوڵ بدەین، ئەوا دەتوانین شتێک بکەین ئەم هاوینە لە ماڵەوە نەبین یاخود داهاتی کەرتی گەشتیاری بۆ هەموو هاوینەکە لەدەست نەدەین."

کۆمسیۆنی ئەوروپا داوا دەکات بەهەماهەنگی سنوورە ناوخۆییەکان یەکێتی ئەوروپا دووبارە بکرێنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئامانجی وڵاتەکە ئەوەیە تاوەکو مانگی شەش ئەو کۆتوبەندانە لاببات کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراوەتە سەر هاتوچۆ لەسەر سنوورەکانی، ئاماژەشی بەوەدا وڵاتە دراوسێکانی وەکو فەڕەنسا و نەمسا و سویسرا هەمان ئامانجیان هەیە، هەروەها ڕۆژی شەممە سنوورەکانی لەگەڵ لۆکسۆمبۆرگدا دەکاتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG